حكومەتی سوودانی راپۆرتێك بە پەرلەمانی عێراق دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باسم عەوادی گوتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، حكومەتەكەی راپۆرتی شەش مانگەی خۆیان لە بارەی جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت بە پەرلەمان داوە و دەشڵێ‌، "هەموو بابەتەكانمان بە شەفافی خستووەتەڕوو".

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 باسم عەوادی گوتەبێژی حكومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، تیمی كارنامەی حكومەت، ئەمڕۆ راپۆرتی شەشی مانگی یەكەمی حكومەتی بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق داوە.

عەوادی دووپاتیشی دەكاتەوە كە راپۆرتی نیوساڵی حكومەت خستەڕووی تەواوی بابەتەكان بە شەفافی لەخۆ دەگرێت و دەشڵێ‌، "بێ ئەوەی بودجەیەكی گەورەمان هەبێت، دەستكەوتیشمان هەبووە".

حكومەتی محەمەد شیاع سوودانی لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو، لە پەرلەمان متمانەی پێدرا، ئەو حكومەتە لایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەوە دامەزراوە. سوودانی بڕیاری دا بوو لە شەش مانگی یەكەمی تەمەنی هەڵسەنگاندن بۆ وەزیرەكانی بكات و ئەگەر لە ئاستی پێویست نەبوو بیانگۆڕێت، بەڵام دواتر گوتی بە هۆی دواكەوتنی بودجەوە نەیتوانیوە ئەم كارە بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین