پەرلەمانتارێكی شیعە: دەبێت مالیكی و كازمی دادگایی بكرێن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عەلی توركی جەمالی پەرلەمانتاری سەربە میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق، كشانەوەی خۆی لەو هێزە رادەگەینێت و بە توندیش هێرش دەكاتە سەر نووری مالیكی و مستەفا كازمی سەرۆكانی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق. فراكسیۆنی عەسائیبش روونكردنەوە دەدات و دەڵێ‌ ،"پەرلەمانتارەكە خۆی بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت".

دوێنێ‌ هەینی 23ی حوزەیرانی 2023 عەلی توركی جەمالی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سادقون كە باڵی سیاسی میلیشیاكانی عەسائیبی ئەهلی حەقە، بە سەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی، كشانەوەی خۆی لە عەسائیب و چوارچێوەی هاوئاهەنگی راگەیاند. 

ئەو پەرلەمانتارە لە راگەیاندن بە توندی هێرش دەكاتە سەر نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە گەندەڵی و لەدەستدانی خاكی عێراق بۆ دەستی داعش تۆمەتباری دەكات و پێشیوایە ئەو هۆكارە بووە لە روودانی كوشتارەگەی سپایكەر.

دواتریش هێرش دەكاتە سەر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و بە "دز" ناوی دەبات و پێیوایە دەبێت كازمی بە ئەنجامدانی خیانەتی گەورە دادگایی بكرێت.

عەسائیب روونكردنەوەی لەسەر ئەو لێدوانانە داوە و پێیوایە ئەمە لێدوانی تاكەكەسین و خۆی بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین