پارتى ديڤا و پارتى ئاينده ‌و پارتى سه‌عاده‌ت بڕيارياندا به‌هاوبه‌شى پارتێكی نوێ دابمه‌زرێنن تورکیە

نوچەنێت

هه‌ريه‌ك له‌ ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆكى پارتى ئاينده ‌و عه‌لى باباجان، سه‌رۆكى پارتى ديڤا و تەمێل كه‌رەموڵاۆغڵو، سه‌رۆكى پارتى سه‌عاده‌ت هه‌رسێ پارتى توركيا بڕياريانداوه‌ پارتێكى هاوبه‌ش به‌ ناوى چەت پارتی دابمه‌زرێنن و له‌هه‌ر پارتێكدا حه‌وت په‌رله‌مانتاريان به‌شدارده‌بێت له‌ژێر چه‌ترى ئه‌م پارته‌ نوێيه‌ نوێنه‌رايه‌تى پارته‌كانيان ده‌كه‌ن له‌ په‌رله‌مانى توركيا.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ (22/حوزه‌يران/2023) ماڵپه‌رى (ئينديپێنديت) بڵاويكرده‌وه‌، له‌دواى هه‌ڵبژاردنى توركيا به‌مه‌به‌ستى به‌شداريكردنى لايه‌نه‌كان له‌ په‌رله‌مانى توركيا هه‌ريه‌ك له‌ پارتى ئاينده‌و سه‌عاده‌ت و ديڤا بڕياريانداوه‌ گروپێكى (21) په‌رله‌مانتارى پێكبهێنن كه‌ له‌هه‌ر پارتێكدا حەوت په‌رله‌مانتار بۆدڵنيابوون له‌وه‌ى سێ لايه‌نه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مان نوێنه‌رايه‌تى بكه‌ن بڕيارياندا پارتى سه‌قف دابمه‌زرێنن، پێيان وايه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى له‌و حزبانه‌ ماونه‌ته‌وه‌ به‌مه‌ش قورسايى بۆ پارته‌كه‌يان زياتر ده‌كات.

به‌پێى سه‌رچاوه‌كان فۆرمى دامه‌زراندنى چات پارتی بۆ دامه‌زراندنى گروپه‌كانيان له‌ په‌رله‌مان له‌لايه‌ن هه‌رسێ پارت په‌سه‌ند كراوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌يان له‌ژێر چه‌ترى پارتى سه‌قف سه‌ربكه‌وێت به‌مشێوه‌يه‌ هه‌رسێ پارت به‌رده‌وام ده‌بن له‌ نوێنه‌رايه‌تى كردنى په‌رله‌مان.

لە هەڵبژاردنی (14)ی مانگی رابردوو پارتی ئایندە و دیڤا پارت و پارتی سەعادەت لەچوارچێوەی هاوپەیمانی میللەت بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانیان كرد و (35) كورسیان بەدەست هێنا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین