سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزی نوێى هۆڵەندا لە عێراق دەکات و لە کۆبوونەوەیەکدا، "دۆخی مافی مرۆڤ، كاری ڕێكخراوە ناحكوومییەكان لە عێراق و ‏‏هەرێمی كوردستان" تاوتوێ دەکەن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (21/حوزەیران/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ‏‏هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە هانس سادنی، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق ‏‏كرد، بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، لە كۆبوونەوەیەكدا پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ‏‏هۆڵەندا، "دوایین پێشهات و دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ‏‏بە گشتی و دۆخی ئاوارەكان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان"، خرانە بەر باس و ‏‏گفتوگۆ.‏

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی هیوای سەركەوتنی ‏‏بۆ خواست و پشتگيريى هەرێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییەكانی نیشان دا، ‏‏هەروەها "سوپاسی هاوكارییەكانی هۆڵەندای بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد ‏‏بەتایبەتى لە بواری هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی ئابووری و پێشخستنی كەرتی ‏‏كشتوكاڵدا.‏"

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، باڵیۆزی هۆڵەندا دووپاتى كرده‌وه‌ کە، "حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى‌ ‏پابه‌نده‌ به‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكى ‏گرنگ و فيدراڵى، هه‌روه‌ها بەردەوامیی ‏هاوكارییەكانی بۆ سەقامگیریی عێراق و ‏هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و ‏هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئاوارە و ‏پەنابەران بەرز نرخاند.‏"

تاوتوێكردنی دۆخی مافی مرۆڤ، كاری ڕێكخراوە ناحكوومییەكان لە عێراق و ‏‏هەرێمی كوردستان و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی ‏‏دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە كۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان ‏‏ئامادەی بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین