ئەردۆغان كێشەیەكی نوێی لەگەڵ ئێران راگەیاند تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە كاتی گەڕانەوەی لە ئازەربایجان سەبارەت بە سەردانەكەی ئاماژەی بەوە كرد، گفتوگۆمان لەسەر چەند پرسێك كرد، هەروەها گوتیشی، “دەربارەی كێشەی كێشەی رێڕەوی زەنگەزور پەیوەست نییە ئەرمینیاوە، بەڵكوو پەیوەستە بە ئێرانەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (14/حوزەیران/ 2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، هەڵبژاردنەوەی پەیوەستە بە قوبرسی توركی و ئازەربایجان.

سەبارەت بە بەربەستەكانی بەردەم پڕۆژەی رێڕەوی زەنگەزور، ئەردۆغان گوتی، كێشەی پەیوەست بەو رێڕەوە ئەرمینیا نییە، بەڵكوو ئێران كێشەی درووستكردووە، ئێمە و ئازەربایجان بەرانبەر بەو هەڵوێستە هەست بە نیگەرانی زۆر دەكەین.

رێڕەوی سەنگەزۆر لە باكۆوە بە سنوورەكانی ئێران تێدەپەڕێت، بەرەو ئەرمینیا و لەوێوە دەگاتەوە سنوورەكانی توركیا، ئێران بەهۆی هەبوونی مەترسی بڕینی رێگەی سنوورەكانی لەگەڵ ئەرمینیا رێگەنادات ئەو رێرەوە بەنزیك سنوورەكانی بەرەو توركیا بڕوات.

دەربارەی سەردانەكەی بۆ باكۆ گوتی، زۆر سوپاسی ئیلهام علیێف، سەرۆكی ئازەربایجان دەكەم، بۆ ئەو هاوكارییە فراوانەی لە كاتی كارەساتی بوومەلەرزەی مانگی شوباتی ئەمساڵ پێشكەش بە وڵاتەكەمانی كرد.

سەبارەت بە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئازەربایجان گوتی، "باسمان لە هەوڵەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەرمینیا كردووە." هەروەك جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، چەسپاندنی ئاشتی نێوان باكۆ و یەریڤان، هەوڵەكانی ئاساییكردنەوەی ئەم دوایەی توركیا و ئەرمینیا خێراتر دەكات.

ئەردۆغان بە بایەخەوە باسی لە بەشداری نیكۆڵ باشینیان، سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیای لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونەوەی كرد، ئاماژەی بەوەش كرد، بانیشینیا بۆ بەشداری لەو رێڕەسمە بەربەستی گەورەی تێپەڕاند، لەوانەی رێگرییەكانی ئۆپۆزسیۆن.

سەربارەت بە لێداونەكانی سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا بەرانبەر یەكپارچەیی خاكی توركیا ئەردۆغان بە بایەخەوە باسی لەوە كرد، هەبوونی نەیار لەناوخۆی ئەرمینیا داپێداننی باشینیا بە یەكپارچەیی خاكی ئازەربایجان لەوانەش هەرێمی كەرەباغ بایەخی گەورەی هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین