ئه‌ردۆغان له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى سه‌ردانى ئازه‌ربايجانى كرد تورکیە

نوچەنێت

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له‌دواى هه‌ڵبژادنه‌كانى توركيا سه‌ردانى ئازه‌ربايجانى كرد له‌گه‌ڵ ئيلهام عه‌ليێف، سه‌رۆكى ئەو وڵاتە كۆبوونه‌وه‌ دوای كۆبوونەوەكە ئەردۆغان رایگەیاند، هه‌ركاتێك ويستان ئێمه‌ ئاماده‌ين قونسوڵخانه‌ى گشتى له‌ شوسا بكه‌ينه‌وه‌ ئه‌م په‌يامه‌ى ئێمه‌ جياواز ده‌بێت بۆ هه‌موو جيهان به‌تايبه‌تيش ئه‌رمينيا هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت په‌يوه‌ندنى توركيا و نه‌خچيڤان زۆر به‌هێزتر بكه‌ين.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (13/حوزه‌يران/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، دواى ئه‌وه‌ى به‌ وەك سه‌رۆك كۆمارى توركيا هه‌ڵبژێردرايه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانيه‌كانى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات گه‌يشته‌ ئازه‌ربايجان به‌ مه‌راسيمێكى فه‌رمى له‌لايه‌ن سه‌رۆكى ئه‌م وڵاته‌ پێشوازى لێكرا.

له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆك ئه‌رۆغان گوتی، "ئێمه‌ ئاماده‌ين هه‌ركاتێك ويستان قونسوڵخانه‌ى گشتى له‌ شوسا بكه‌ينه‌وه‌، ئه‌و په‌يامه‌ى ئێمه‌ جياوازده‌بێت بۆ هه‌موو جيهان له‌سه‌ره‌تا بۆ ئه‌رمينيا و هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌مان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هيچ دواناكه‌وێت و ئه‌نجامى ده‌ده‌ين. 

لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، هيوادارم ساڵى داهاتوو بتوانين كه‌مپى نوێى په‌روه‌رده‌ له‌م وڵاته‌ بكه‌ينه‌وه‌ له‌ئێستادا دامه‌زراوه‌ى مه‌عريفيمان له‌چالاكييه‌كانيان به‌ده‌وامه‌ به‌پاڵپشتى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئازه‌ربايجان، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوولامان سودێكى زۆرى ده‌بێت به‌تايبه‌ت له‌ هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ كۆريدۆرى ناوه‌ڕاستى ترانزێتى كاسپيان و هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى باكو و تفليسى و كارس.

سه‌رۆكى توركيا جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە، ده‌مانه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كانمان زياتر به‌ره‌و پێش ببه‌ين هه‌روه‌ها چۆن قوتابيانى ئازه‌ربايجان دێن له‌ توركيا ده‌خوێنن به‌هه‌مان شێوه‌ قوتابيانى تورك ده‌رفه‌رتى ئه‌وه‌يان هه‌بێت له‌م وڵاته‌ بخوێنن، ساڵانێكه‌ هه‌ردوولا له‌ بوارى وزه‌ كارده‌كه‌ين، بۆ ئەوەش ئه‌وروپا دڵخۆشه‌ به‌وه‌ى ئه‌و غازه‌ى له‌ رێگه‌ى توركياوه‌ ده‌كڕێت و ئێمه‌ش هه‌نگاوى زياتر ده‌نێين به‌تايبه‌ت له‌ بوارى پيشه‌سازى به‌رگريى، هەروەها كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانمان به‌سه‌ركه‌وتووى كارى هاوبه‌ش له‌ كه‌رتى گواستنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌تايبه‌ت له‌ جارنامه‌ى شوسا ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وام بين.  به‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێ هه‌ردوو ڕێگاى خێرا و هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر په‌ره‌پێبده‌ين هه‌ر بۆيه‌ش په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيگدەر نه‌هجيڤانه‌وه‌ به‌هێزتر ده‌بن. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین