هەناردەی عێراق بۆ چین لە 40 ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

لە ساڵی رابردوو قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی چین و عێراق زیاتر لە 53 ملیار و 372 ملیۆن دۆلار بووە و هەناردەی عێراق بۆ چین 64%ی ئەو قەبارەیەی پێكهێناوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی لە ماڵپەڕی trade map بڵاوكراوەتەوە و ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2023 ئاماژەی بۆ كردووە لە ساڵی 2022 قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و عێراق 53 ملیار و 372 ملیۆن و 463 هەزار دۆلار بووە. لەم قەبارەیە هەناردەی عێراق 64.50% ئەو قەبارەیە پێكدەهێنێ‌.

عێراق لە ساڵی 2022 نزیكەی 18 بابەتی رەوانەی چین كردووە، بە بەهای 39 ملیار و 384 ملیۆن و 746 هەزار دۆلار كە دیارترینيان نەوت و سووتەمەنی كانزایی و كبریت و بەرد و گەچ و چیمەنتۆ بووە. لە بەرانبەردا چین بە بەهای 13 ملیار و 987 ملیۆن و 717 هەزار دۆلار شتومەكی رەوانەی عێراق كردووە كە بریتی بووە لە كەلوپەلی كارەبایی و میكانیكی و بەرهەمەكانی تری ئاسن و ستیل.

بەگوێرەی داتاكان قەبارەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان چین و وڵاتانی عەرەبی لە 15 ساڵی رابردوودا چوار هێندەی پێشتر گەیشەی كردووە و دواجار گەیشتووەتە 507 ملیار و 150 ملیۆن دۆلار.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین