عێراق و سووریا تاوتوێی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و فەیسەڵ میقداد هاوتا سوورییەكەی لە بەغدا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییە بەڕێوەبرد و ئاشكرایان كرد، عێراق و سووریا بە یەكەوە بەرەنگاری تیرۆر و مادە هۆشبەرەكان دەبنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە چواری حوزەیرانی 2023 لە بەغدا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەنێوان فوئاد حوسێن و فەیسەڵ میقداد بەڕێوەچوو. فوئاد حوسێن لە كۆنگرەكە گوتی، "هاوئاهەنگی و هاوكارییەكان لەگەڵ سووریا هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی مادەی هۆشبەر". دووپاتیشی كردەوە كە هاوكارییەكانی وڵاتەكەی بۆ سووریا بەردەوام دەبێت.

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لە كۆنگرەكە گوتی، "عێراق و سووریا بە یەكەوە دەتوانن بەرەنگاری تیرۆر و مەترسی مادەی هۆشبەر ببنەوە و تاوتوێی ئەو بابەتە دەكەن"

مانگی رابردوو لەسەر داوای عێراق و چەند وڵاتێكی تر مافی ئەندامێتی بۆ سووریا لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی گەڕایەوە كە نزیكەی 12 ساڵ بوو ئەندامێتیەكەی سڕ كرا بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین