وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی عێراق دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرای كرد، ئێوارەی ئەمڕۆ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی عێراق دەكات و لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكە كۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە سێی حوزەیرانی 2023 ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی عێراق دەكات و سەرەتا لەگەڵ فوئاد حوسێن هاوتا عێراقییەكەی و دواتریش لەگەڵ سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆدەبێتەوە.

سەبارەت بە ئامانجەكەی مقداد، ئەحمەد سەحاف دەڵێ‌، "لە سەردانەكە سەرنج دەخرێتە سەر پەیوەندی دووقۆڵی بەغدا و دیمەیشق و رۆڵی عێراق لە گێڕانەوەی ئەندامێتی سووریا لە كۆمكاری عەرەبی".

هەر چەندە پەیوەندی سووریا و عێراق لە تەواوی ساڵانی جەنگی سووریا نەپچڕاوە، بەڵام ساڵانێك دەبێت وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی عێراقی نەكردووە. دوای 12 ساڵ، مانگی رابردوو لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی ئەندامێتی بە سووریا درایەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین