عێراق داهاتی نەوتی مانگی ئایار ئاشكرا دەكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوو "ئایار" بڕی 102 ملیۆن بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە كراوە و داهاتەكەی حەوت ملیار و 307 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكی حوزەیرانی 2023 وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێكی فەرمی ئاماری سەرەتایی بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی لە مانگی ئایار بڵاوكردەوە.

لە راگەیێندراوەكە هاتووە بڕی 102 ملیۆن و 463 هەزار و 378 بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە كراوە و داهاتەكەیشی حەوت ملیار و 303 ملیۆن دۆلار بووە.

بە تێكڕای هەناردەی سێ‌ ملیۆن و 305 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا و بە تێكڕای نرخی 71 دۆلار و 30 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك. ئەوەیش روونكراوەتەوە هەناردەكە لە كێڵگە نەوتییەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین