سەرەڕای زیادکردنی بەرهەم، بۆچی نرخی نەوت بەرزبوویەوە؟!
نوچەنێت
ئەندامانی ئۆپێك پلەس، دوای کۆبوونەوەکەی 2ی نیسان، بازاڕەکانیان تووشی شۆک کرد، بە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە سێ قۆناغی جودا، لە مانگی ئایار بۆ تەمووزی داهاتوو، ئەمەیش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت بە ڕێژەی 4%، ئەم بەرزبوونەوەیە پێچەوانی هاوکێشەی خستنەڕووی نەوت و، نزمبوونەوەی نرخەکانی نەوت بوو.
بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی بازاڕەوە، کە پێشبینیی بەردەوامی کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بوون، ئەمڕۆ ئەندامانی ئۆپێک پلەس، بڕیاریاندا، لە ماوەی سێ مانگی داهاتوو، ئاستی بەرهەمهێنان بە سێ قۆناغ زیاد بکەن.
بە گوێرەی بەیاننامەی فەرمی ئۆپێك پلەس بڵاویکردەوە، بڕیاردرا لە ئایاری داهاتوو، ئاستی بەرهەمهێنان، بە بڕی 350 هەزار بەرمیل، مانگی حوزەیران بڕی 350 هەزرا بەرمیل و، لە تەمووزدا بڕی 441 هەزرا بەرمیل بەرز دەکرێتەوە.
سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە، وەزیری نەوت عەبدولعەزیزی کوری سەلمان ڕایگەیاند، کە تا کۆتایی مانگی نیسان، سعودیە بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بەڵام دوای ئەو ماوەیە، واتە لە ئایاردا سعودیە بڕی 25 هەزار بەرمیل، لە حوزەیراندا بڕی 350 هەزار و، لە تەمووزدا بڕی 400 هەزار بەرمیل زیاد دەکات. بە واتایەکی تر، تا کۆتاییەکانی تەمووزی داهاتوو، ڕۆژانە بڕی 2.1 میلیۆن بەرمیل لە بازاڕەکاندا زیاد دەبێت.
بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بێت، بۆچی نرخ زیاد دەکات؟!
مانیش ڕاج، بەرپرسی دارایی فلاندێراجێنرجی، لە بارەی بەزبوونەوەی نرخی نەوت دەڵیت: "پێدەچێت بڕیارەکەی ئۆپێك پلەس، لەناو نادڵنیاین گەشەسەندنی خواست، جووڵەیەکی مەترسیدار بێت".
لەگەڵ ئەوەشدا بازاڕەکان بەهێزن، ئەمەش بەهۆی بەرچاوڕوونی وڵاتانی بەرهەمهێن، لە دیاریکردنی ئاستی بەرهەمی وڵاتەکانیان، واتە دیارکردنی بڕی بەرهەمهێنان و زیادکردنی، ئومێدی بۆ گەشەی بازاڕەکان لە سەردەمی کۆرۆنادا زیاتر کردووە، بە تایبەت کە لە تەمووزدا ئاستی بەرهەمهێنان بەرزتر دەبێتەوە.
لویس دیسکۆن، شرۆڤەکاری بازاڕەکانی وزەی ڕیستاد ئینرجی، بۆ ماڵپەری (Market Watch) ڕایگەیاند: "زۆرێک لە بەرهەمهێنەران، ڕێگرن لەبەردەم بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، لە لایەن بەشێک لە ئەندامان ( ڕووسیا و تاجیکستان)، هەرچەندە بەشێک لە وڵاتان بەرهەمەکانیان بە جێگیری دەهێڵنەوە".
هەروەها پێگەی بلومبێرگی ئەمریکی، لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشكرای دەکات، وڵاتی ئیمارات ناڕازی بووە، لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕووسیا.
ئەم کاردانەوەیە، دوای ئەوە هات کە ڕاپۆرتێکی نۆڤۆستی، هەواڵی پەیوەندی ڤلادیمێر پۆتین و شازادەی سعودیەی پێش بڕیارەکانی زیادکردنی بەرهەم پشتڕاستکردەوە.
هەروەها پێگەی oil price، لە ڕاپۆرتێکیدا، زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران و، هاوردەکردنی بۆ وڵاتی چین، وێڕای سزا ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە، بووە هۆی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی نەوت و، بڕیاری زیادکردنی بەرهەم لە لایەن وڵاتانی ئۆپێك پلەس.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment