پارتى بۆ یەکێتى: هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (یەکى حوزەیران/2023) پارتى دیموکراتى کوردستان پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان دەکات و تێیدا پیرۆزبایی لە مةکتەبى سیاسى و ئەندامان و لایەنگرانتان ئەو حیزبە دەکات و دەڵێت، "هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین."
دەقی پەیامەکەى مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ مەکتەبى سیاسى یەکێتى:
بە بۆنەی(٤٨)ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەڕێزان/ مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان..
بە بۆنەی (٤٨) ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین.
لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناغی ئێستامان و، داکۆکیکردن لە مافەکانی هاوڵاتیان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستکەوتەکانمان و، پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی کوردستان و چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بەهێزترکردنی پایەکانی دیموکراسی.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن..
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
1ـی 6ـی 2023
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment