سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و بافڵ تاڵەبانى پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بەبۆنەى (48) ساڵیاد‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتى  لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "سه‌رۆك مام جه‌لال و پێگه‌ و ڕۆڵى به‌ بير هێنايه‌وه‌ و هيواى خواست ئه‌م ياده‌ ببێته‌ هانده‌رى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (یەکى حوزەیران/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، "بۆ يادى (48) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتى، پيرۆزبايى له‌ خۆیان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان و مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركرايه‌تى و ته‌واوى ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، "خه‌بات و مێژووى يه‌كێتيى، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و پێگه‌ و ڕۆڵى به‌ بير هێنايه‌وه‌ و هيواى خواست ئه‌م ياده‌ ببێته‌ هانده‌رى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى."

لە ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستاندا هاتووە، لاى خۆيه‌وه‌ بافڵ تاڵەبانى، "به‌ ناوى خۆى و سه‌ركردايه‌تيى يه‌كێتييه‌وه‌، سوپاس و پێزانينى بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربرى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین