وتەبێژى پارتى: ئەوەى گرنگە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (30/ئایار/2023) مەحمود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی یاسایی و کۆتایی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا، هەموو هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەکاتی یاسایی خۆیدا."
مەحمود محەممەد ئەوەشى خستەڕوو، پارتى "لە کۆبوونەوە و سەردانی لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسی داوای هەنگاوی جدی لێکردن بۆ ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردن بە گوێرەی تەوقیتاتی یاسایی دیاریکراو."
دهقی روونكردنهوهكەى وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان:
لای هەموولایەک ئاشکرایە کە پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی یاسایی و کۆتایی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا، هەموو هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەکاتی یاسایی خۆیدا، بۆ ئەم مەبەستەش لە کۆبوونەوە و سەردانی لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسی داوای هەنگاوی جدی لێکردن بۆ ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردن بە گوێرەی تەوقیتاتی یاسایی دیاریکراو.
ئێستاش ناگەڕێینەوە بۆ باسکردنی هەنگاوەکان و بە خەمەوەبوونمان بۆ پڕۆسەکە، بەڵکو داوا لە هەموو لایەنەکان و هاووڵاتیانی کوردستانیش دەکەین هەریەکە و بە ئەندازەی بەرپرسیاریەتی خۆی هاوکار و ڕێخۆشکەربن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، هەروەها داوا لە حکومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین هەنگاوی پێویست بهاوێژن بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە، دووپاتی دەکەینەوە ئەوەی بۆ پارتیمان گرنگە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە. بەهیوای سەرکەوتن.
مەحمود محەممەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
30ـی 5ـی 2023
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment