كليچدارئۆغلۆ بەرلە دەستپێكردنى بانگەشەى هەڵبژاردن كارتەكانى سووتا
نوچەنێت
ئيسماعيل تەها
ئۆپۆزسيۆنى توركيا بە پێشەكيەكى هەڵە بۆ بەدەستهێنانى كورسى سەرۆك كۆمار دەستى پێ كرد، بۆيەش ئەو ئەنجامەى دەيويست لەو پێشەكييە بەدەستى نەهێنا، بەشكستخواردووى لێ دەرچوو، سەرەتا كۆمەڵێك كارتى زۆرى لەبەر دەستبوو، بەڵام هەر زوو كارتەكانى ئاشكرا كرد، هێشتا دەرفەتى زۆريش لەبەردەم ئەردۆغان بوو كار لەسەر سوتاندنى كارتەكان بكات، هەرئەوەش بوو بۆيەش ئەردۆغان توانى كارتە بەهێزەكانيان بسووتێنێت.
ناوەندەكانى دەرەوە و ناوەخۆى توركيا زۆر زوو لەسەر هەڵبژاردنەكانى ئەمجارەى توركيادەستيان بە گفتوگۆ كرد، كەمال كليچدارئۆغلۆ رۆژەكانى دەژمارد تاوەكوو بگات بەو رۆژەى شكست بە ئەردۆغان بهێنێت و خۆى لەسەر كورسى سەرۆكايەتى دادەنيشێت، بۆيە زوو زوو باسى هەڵبژاردنەكانى دەكرد، چەندين جار باسى لە هەڵبژاردنى پێشوەختە دەكرد، باسى لە ئاڵۆزيى پەيوەندى توركيا لەگەڵ وڵاتانى جيهان و ناوچەكە دەكرد، ئەو دەكرا ئەو پرسانە بكات بە مادەيەكى سەرەكى ئەو هەڵبژاردنە، بەڵام كليچدارئۆغلۆ دوو ساڵ پێش ئێستا بە چڕى باسى دەكرد و دەيگوت، بگەينە دەسەڵات ئەوانە رێك دەخەينەوە.
ئەردۆغان زۆر بە لێزانانە هەموو ئەو پرسانەى قۆستەوە، بەمەش كليچدارئۆغلۆ بەو لێدوانانەى گەورەترين خزمەتى بە رەجەب تەيب ئەردۆغان كرد، تەنانەت يەكێك لە شارەزايانى بوارى سياسى دەڵێت، ئەگەر ئەردۆغان سەرپشك بكرێت بۆ ئەوەى ركابەرێك بۆ خۆى هەڵبژێرێت، ئەوا كليچدارئۆغلۆ هەڵدەبژێرێت.بۆيە ئەردۆغان هەر زوو دەستى بە سووتاندنى كارەتەكانى دەستى كەمال كليچدارئۆغلۆ كرد، بە جۆرێك لەكۆتايى شتێك نەمابوو بيكات بە بانگەشەى هەڵبژاردن.
دڵەڕاوكێى باباجان و داودئۆغلۆ
كەمال كليچدارئۆغلۆ هەوڵى دا هاوپەيمانى ميللەت فراوان بكات، ئەوەبوو لە سێ پارتەوە كردى بە شەش پارت، داودئۆغلۆ و عەلى باباجان زۆر بە قەلەقى چوونە ناو ئەو هاوپەيمانييە، بۆيەش هەرزوو داواى گۆڕينى ناوەكەيان كرد، بەڵام كليچدار ئەو داوايەى پشتگوێخست، ئەو دوو كەسيەتييە هاوڕێى نزيكى ئەردۆغان بوون، زۆر باش ئەو زمانە توندەى ئەردۆغان شارەزا بوون، كە ئەگەر لەگەڵى بكەونە ململانێ هيچ روحميان پێ ناكات، دواتريش وادەرچوو كاتێك عەلى باباجان باسى لە كۆمپانياى بايكار كرد، كە زاواى ئەردۆغان بەڕێوەى دەبات، ئەردۆغان زۆر بەتوندى هێرشى كردە سەر و گوتى، كەس بۆى نييە باسى ئەو سامانە نشتيمانييە، تۆ بچى دايبى بفرۆشيت باشترە.
كارتى ناكۆكى توركيا لەگەڵ وڵاتانى ناوچەكە
ئەردۆغان چاودێرى جووڵە و لێدوانەكانى هاوپەيمانى شەش پارتەكەى دەكرد، خاڵى سەرەكى پێش درووستبوونى هاوپەيمانى شەش پارتەكە بريتى بوو لە ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى توركيا لەگەڵ (ميسر و ئيمارات و سعووديە و ئيسرائيل و سووريا) بەڵام لەكۆتايى (2021) هەنگاوەكان ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان لە ئيماراتەوە دەستى پێ كرد، كاتێك لەكۆتايى (2022) دانوستاندنەكان لەگەڵ حكومەتى سووريا دەستى پێكرد، ئەو كارەتە بەتەواوى لە دەستى ئۆپۆزسيۆن سووتا.
خاڵێكى تر، پرسى پەنابەرانى سووريا بوو، ئۆپۆزسيۆن ناكۆكى زەقى لە ژمارەى پەنابەران هەبوو، ئەگەر سەيرى لێدوانەكانيان بكەين لەرووى ژمارەوە خودى كليچدارئۆغلۆ لە ماوەى چەند ساڵێك چەند ژمارەيەكى جياوازى گوتووە.
لەڕووى گوتارەوە هەريەك لە عەلى باباجان و داودئۆغلۆ تەمێل كەرەموڵاى سەرۆكى پارتى سەعادەت دژ بەو لێدوانانە توندانەبوون، سەبارەت بە پرسى كورديش بەر لە هەڵبژاردنەكان لێدوانەكانى باباجان و داودئۆغلۆ زۆر جياوازبوو لەگەڵ كليچدار.
ئەگەر سەيرى لێدوانەكانى داودئۆغلۆ بكەين هەميشە لە قسەكانى قەلەقيەكى پێوە دياربوو، تا گەيشتە ئەوەى لێدوانێكى بووە مايەى گاڵتەپێكردن لە تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان، كە باسى لەوە دەكرد لە ئەگەر ئۆپۆزسيۆن پۆستى سەرۆك كۆمارى بەدەست هێنا، دەبێت كليچدار بۆ پرسە سەرەكييەكان بۆ سەركردەى پێنج پارتەكەى تر بگەڕێتەوە، ئەو لێدوانە لەلايەن خودى ئەردۆغانەوە وەك گاڵتە باس كرا، كە لە لێدوانێكى تەنزئامێز گوتى، ئەوە قەيومە، ياخود سەرۆكى هەڵبژێرداوە، ئەو داوايە وڵات بەرەو پەكخستن دەبات.
يەكێكى تر لەو خاڵانەى ئەردۆغان قۆستييەوە مانەوەى دياريكردنى كەسێك بۆ ركابەرى ئەردۆغان، ميراڵ ئەكشنار سوور بوو لەسەر ئەوەى نابێت كەمال كليچدارئۆغلۆ كانديدى سەرۆكايەتى بێت، بەڵكوو دەبێت ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ، سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبۆڵ، ياخود مەنسوور ياڤاش سەرۆكى شارەوانى ئەنقەرە يەكێكيان كانديد بێت، ئەو رايە هەريەك لە باباجان و داودئۆغلۆ پاڵپشتيان دەكرد، ديسان كليچدار سوور بوو لەسەر كانديدكردنى خۆى، ئەو ململانێيە زۆر توندى لەپشت پەردەوە لە مانگى دووى ساڵى رابردوو تا مانگى سێى ئەمساڵ درێژەى كێشا.
تەقينەوەى ناكۆكييەكان
لەكۆتايى مانگى دووى ئەمساڵ چەند ئاماژەيەك هەبوو رەجەب تەيب ئەردۆغان رۆژى (15)ى ئايارى ئەمساڵ بۆ بەرێوەچوونى هەڵبژاردنەكان ديارى بكات، كە بەگوێرەى رۆژمێرى هەڵبژاردنەكان بوايە دەبوو (18)ى مانگى حوزەيرانى ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت، ئەو هەنگاوەى ئەردۆغان گورزێكى زۆر گەورەبوو بەر ئۆپۆزسيۆن كەوت، لە سێى مانگى ئادارى ئەمساڵ لەپڕ ناكۆكييەكى لايەنەكانى سەر مێزە شەش كەسيەكە تەقييەوە، ميراڵ ئەكشنار كشايەوە، كۆمەڵێك لێدوانى توندى دا، كە مێزە شەش كەسيەكە جێگەى ئومێد نييە، دواتر زۆر بەخێرايى ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ و مەنسوور ياڤاش هاتنە سەرخەت، بەگوێرەى هەواڵێكيش كە دواتر بڵاوكريەوە كە باڵيۆزى ئەمەريكا رۆڵى گەورەى لە يكەخستنەوەى ئۆپۆزسيۆن بينيووە، راگەياندنەكانى نزيك ئاكپارتى بەتوندى هەوڵيان دا، بەڵام ئۆپۆزسيۆن وەڵامێكى بۆ ئەوە نەبوو، پێشتريش باڵيۆزى ئەمەريكا سەردانى چەند لايەنێكى ئۆپۆزسيۆنى كردبوو، ئەوەش ناكۆكى لەنێوان ئەمەريكا و توركيا دروستكرد و هێرشى توندى كردە سەر لايەنە ئۆپۆزسيۆنەكان، تۆمەتباركردنى وڵاتانى جيهان
نزيكبوونەوەى وادەى دياريكردنى رۆژى هەڵبژاردن هيچ دەرفەتێكى فراوانى بۆ ئۆپۆزسيۆن نەهێشتەوە تاوەكوو بتوانن لەسەر بەرنامەيەكى تۆكمە و فراوان رێك بكەون، پێش هەڵبژاردنەكان خاڵى سەرەكى ئەو شەش پارتە لادانى ئەردۆغان بوو، كە ئەوەش بەگشتى بۆ دەنگدەرى توركى خاڵێكى زۆر بەهێز نەبوو.
ئاكپارتى زۆر بە فراوانى كارى دەست لە كاركێشانەوەى ئەندامانى پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان و ناكۆكييەكانى نێوانيان دەكرد، لە تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان بە چەندين شێواز نمايش دەكرا.
لەپرسى ئابوورى كە بەشێكى سەرەكى ململانێى دەسەڵات و ئۆپۆزسيۆن بوو، ئەردۆغان ئەو ياريانەى دەقۆستەوە، هەندێك رێكارى تازەى گرتەبەر كاريگەرى لەسەر بژێوى ژيانى هاووڵاتيانى توركيا هەبوو.
بوومەلەرزەكان و پەلەى كليچدار
لە شەشى شوباتى ئەمساڵ بوومەلەرزەيەك توركياى گرتەوە چەندين شارى وێران كرد، لە يەكەم لێدوانى كەمال كليچدارئۆغلۆ هێرشى كردە سەر ئەردۆغان و هەڕەشەى ئەوەى لێكرد لەم هەڵبژاردنە لەسەر دەسەڵات لايدەدات، ئەردۆغان سەبارەت بەو لێدوانەى كليچدار ئاماژەى بەوەكرد، ئێمە لەخەمى خەڵكين ئەويش لەخەمى كورسى، لەبرى پێكەوە كار بۆ رزگاركردنى قوربانيان بكەين ئەو باس لە كورسى و پۆست دەكات.
دواتريش زۆر بەخێرايى دەستى بە ئاوەدانكردنەوەى ناوچە وێرانەكان كرد، لەسەرەتاوە حكومەت كەمتەرخەمى هەبوو، ئەردۆغان رێگەى نەدا ئۆپۆزسيۆن ئەو خاڵە بكات بە بانگەشەى هەڵبژاردن، خۆى باسى لەو كەمتەرخەميە كرد و داواى لێبووردنى كرد.
لەگەڵ دەستپێكردنى بانگەشەى هەڵبژاردنەكان بەجۆرێك بوو ئۆپۆزسيۆن لەسەر بەڵێن كارى دەكرد، ئاكپارتى لەسەر كردار كارى دەكرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment