خەڵاتێكی جیهانی بە نووسەرێكی عێراقى بێ سەروشوێن دەدرێت کولتوور

نوچه‌نێت

یەكێتی پەخشكارانی جیهانی، خەڵاتی ڤۆلتێر بە مازن لەتیف دەدەن، كە نووسەرێكی عێراقییە و لە ساڵی شوباتی 2020 وە بێ سەروشوێنە. بەم بۆنەیەوە رێكخراوەكان جارێكی تر داوای لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن سۆراخی ئەو نووسەرە بكات.

دوێنێ‌ دووشەممە 22ی ئایاری 2023 یەكێتی پەخشكارانی جیهانی خەڵاتی ڤۆڵتێری بە مازن لەتیف دا، ئەو خەڵاتە ساڵانە بۆ داكۆیكردن بە ئازادی بیروڕا بە كەسێك دەدرێت و ئەمساڵیش بەو نووسەرە عێراقییە دراوە كە سێ‌ ساڵە چارەنووسی دیاری نییە.

مازن لەتیف لە یەكی شوباتی 2020 وە بێ سەروشوێنە و تا ئێستا هیچ زانیارییەك نییە و تەنیا ئەوە نەبێت ئەو كات لە لایەن هێزێكی چەكدار رفێندراوە، كە سەربە میلیشیاكانی شیعە بوون. چونكە یەكێك بووە لە خۆپیشاندەرانی تشرینی ساڵی 2019 و چەندان كتێبیشی لەسەر جووەكانی عێراق نووسیوە.

دوای پێدانی ئەو خەڵاتە رێكخراوە عێراقییەكان جارێكی تر رێكخراوە عێراقییەكان داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن، سۆراخێكی مازن لەتیف بكات.

مازن لەتیف لە ساڵی 1971 لەدایكبووە  سەرنووسەری گۆڤاری "نەهرای" بوو كە گۆڤارێك بوو بایەخی بە كولتوور و مێژووی عێراق دەدا. جیا لە كاری رۆژنامەوانی مازن چەندان كتێبی نووسیوە لەوانە : رۆشنبیری شوێنكەوتە، عەلی وەردی و پرۆژەی عێراقی، ئیخوان موسلمین لە عێراق. جیا لەوانەیش چوار كتێبی لەسەر جووەكان نووسیوە.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین