لە سلێمانى دوو کەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە گورچیلەى مرۆڤ دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

لە پارێزگاى سلێمانى دوو کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێن. پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە جەستەى مرۆڤەوە دەستگیرکراون."

ئەمڕۆ سێشەممە (23/ئایار/2023) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە دوو تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن و كڕین و فرۆشتن بە گورچیلەی مرۆڤەوە دەكەن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو" توانراوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکر بکرێ.

پۆلیسى سلێمانى دووپاتى دەکاتەوە، هەردوو دۆمەتبار "بازرگانییان بە گورچیلەی مرۆڤەوە كردووەو گورچیلەیەكیان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتووە."

هاوکات دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران(س، ب، ع) لەدایكبووی 1986 دانیشتوی شاری هەولێر، (ز، خ، ت) لەدایكبووی 1988 دانیشتوی شاری بەغدیە،  بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین