ئەردۆغان ستایشی پەیوەندییەكانی توركیا و رووسیا دەكات تورکیە

نوچەنێت

سەرەڕای فشارە زۆرەكانی سەر ئەنقەرە بۆ زیاتر سەپاندنی سزا بەسەر مۆسكۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا باس لە بەهێزی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا دەكات.

ئەمرۆ شەممە (20/ئایار/ 2023) ماڵپەڕی (حورە) بڵاویكردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دیدارێكی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی كەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند، رۆژئاوا خاوەنی ئاڕاستەیەكی هاوسەنگ نییە، سەبارەت بە پەیوەندییەكانی خۆشی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا پەیوەندی تایبەتی ناوبرد.

لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "بەرانبەر وڵاتێكی وەك رووسیا رۆژئاوا پێویستی بە ئاراستەیەكی هاوسەنگە، ئێمە بە سزاكانی رۆژئاوا پابەند نین، وڵاتێكی بەهێزین پەیوەندیەكی ئەرێنیمان لەگەڵ رووسیا هەیە."

سەبارەت بە درێژكردنەوەی رێككەوتنی دانەوێڵە بۆ ماوەی دوو مانگی تر سەرۆكی توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، بەهۆی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین، توانیمان رێككەوتنەكە درێژ بكەینەوە.

دەربارەی گەڕانەوەی ئاوارەكانی سووریاش ئەردۆغان ئاماژەی بەوە كرد، پێشنیاری كردووە لەو شوێنانەی لەژێر كۆنتڕۆی خۆی دایە خانوو بۆ پەنابەرانی سووریا دروست بكرێت، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

لە مانگی تەمووزی ساڵی رابردوو بە نێوەندگیری توركیا و نەتەوە یەكگرتووە رووسیا و ئۆكراینا رێككەوتنێكیان بۆ رەوانەكردنی دانەوێڵەی ئۆكراینا بۆ وڵاتانی جیهان واژۆكرد، ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخی دانەوێڵە لە جیهان هەبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین