شاندى مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى لە سلێمانى کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى باڵاى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە سلێمانى  کۆدەبنەوە، بە تاوتوێکردنى چەند پرسێکى پەیوەست بە ناوخۆى کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە (16/ئایار/2023) شاندێکى مەکتەبى سیاسى پارتى کە پێکهاتوون لە مەحموود محەممەد، رێبوار یەڵدا، عەلی حوسێن، د.پشتیوان سادق، د. هێمن هەورامی و د. جەعفەر ئیمینکی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ شاندێکى یەکێتی کە پێکهاتوون لە شاڵاو عەلی عەسکەری، د. خەسرەو، عیماد ئەحمەد، رزگار حاجی حەمە، د. میران محەممەد و ئه‌مین بابەشێخ کۆدەبنەوە. 

بەپێى زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا، پرسى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکەن.

ئەم کۆبوونەوەیەى پارتى و یەکێتى لە کاتێکدایە، سەرۆک مەسعود بارزانى، ڕۆژى (11)ـى ئایارى (2023) دەستپێشخەرێکى نوێى ڕاگەیاند و داواى کرد پێش (18)ـى ئەم مانگە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کۆببنەوە، بەتایبەت پارتى و یەکێتى پێویستە لاپەڕەیەکى نوێ هەڵدەنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین