سوودانی لە لادانی وەزیرەكانی پاشگەزنەبووەتەوە
نوچەنێت
لەكۆتایی مانگی رابردوو محەمەد شیاع سوودانی لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنی پاڵپشتی لە وەزیرەكانی كرد و مەسەلەی گۆڕانكاری لە كابینەكەی دوورخستەوە. سوودانی گوتی، "ئەگەر وەزیر بودجەی نەبێت چۆن هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت". ئەمە پێچەوانەی ئەم بەڵێنە بوو كە سوودانی لەسەرەتای كابینەكەی دایبوو، كە ئەو كات گوتی دوا شەش مانگ كاری هەر وەزیرێك باش نەبێت، ئەوا لادەدرێت.
بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئایاری 2023 سەرچاوەیەكی سیاسی بە ماڵپەڕی رۆژنامەی عالەم جەدیدی راگەیاندووە، سوودانی لە گۆڕانكارییەكەی پەشیمان نەبووەتەوە، بەڵام بۆ دوای پەسەندكردنی بودجە دوای خستووە، نەوەك لە تۆڵەی لادانی وەزیرەكانیان حزب و لایەنە سیاسییەكان پەنا بۆ تێكدانی دانیشتنەكانی پەرلەمان ببەن و بودجە دوا بخەن.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەیش دووپاتی دەكاتەوە كە هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پاڵپشتی هیچ وەزیرێك ناكات كە كارەكانی لاواز بێت و بۆیە سوودانی سەرپشك دەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment