سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان: خۆشحاڵين به‌ به‌شداريى تيمى حکومى يه‌كێتى لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران کوردستانی

نوچەنێت:

دواى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران بە ئامادەبوونى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و تیمى حکومى یەکێتى، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو كاتێك زياتر هه‌رێمى كوردستان پێويستى به‌ كۆده‌نگى و يه‌كڕيزى و ته‌بايى هه‌يه‌."

ئەمڕۆ یەکشەممە (14/ئایار/2023) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "خۆشحاڵين به‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌شداريى تيمى وه‌زاريى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له‌ حكوومه‌ت، هيوادارين ئه‌مه‌ ببێته‌ ده‌ستپێك و هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دووپاتى دەکاتەوە، "ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو كاتێك زياتر هه‌رێمى كوردستان پێويستى به‌ كۆده‌نگى و يه‌كڕيزى و ته‌بايى هه‌يه‌. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه‌ له‌ كار و هەوڵەکانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و پشتيوانى له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه‌ ببێته‌ هۆى به‌هێزبوونى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین