كورد بە ناچارى پاڵپشتى لە ركابەرەكەى ئەردۆغان دەكات
نوچەنێت
وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها
دوای زیاتر لە (20) ساڵ لە پاڵپشتی پارتی دادوگەشەپێدان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی ئەو پارتە، كوردەكان ئەمجارە سەنگەری پاڵپشتیان گواستەوە، پاڵپشتی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، كاندیدی شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكە دەكەن، بۆچی كورد گرەو لەسەر نەیاری ئەردۆغان و هاوپەیمانەكانی دەكات؟
عەلی، هاووڵاتییەكی دانیشتووی دیاربەكرە، لە هەڵبژاردنی (14)ی ئەم مانگە بژاردەكەی روونە، دەنگ بە كەمال كلیچدار ئۆغلۆ دەدات، ئەوەش لەسەر حیسابی ئەردۆغان، نەك لەبەر بڕوابوون بە بژاردەكانی ئەو كاندیدە، بەڵكوو ئەوە رەتكردنەوەی مانەوەی ئەردۆغانە لەدوای ئەو هێرشە بەردەوامانەی دەیكردە سەر كورد.
عەلی دەڵێت ئەو هاووڵاتییە تەمەن (50) ساڵەی دانیشتووی دیاربەكر، كە ناوەندی قوورسایی كوردەكانی توركیا دادەنیشێت، كە كەوتۆتە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەڵست، "ئێستا كاتی گۆڕانكارییە." ئەو هاووڵاتییە كە داوای كردووە ناوەكەی ئاشكرا نەكات دەڵێت، رۆژانە ئێمە لە كەناڵەكانی توركیا دەبینین كوردەكان بە تیرۆرست ناودەبەن.
ئەو هاووڵاتییە جەختیشی لەسەر ئەوەش كردەوە، لە هەفتەی داهاتوو دەنگ بۆ كەمال كلیچدار ئۆغلۆی غەلمانی دەدات، هەروەك گوتیشی، "ئەگەر بڵێم متمانەم بە كاندیدی ئۆپۆزسیۆن هەیە درۆ دەكەم."
ئەردۆغان لە نەتەوەییەكان نزیك دەبنەوە
كورد لە (20%)ی دانیشتوانی توركیا پێك دەهێنێت، كە ژمارەی دانیشتووانەكەى زياتر (80) ملیۆن كەسە، لەدوای ساڵی (1923) كورد لەسەر دەستی كەمال ئەتاتورك، دامەزرێنەری پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) دەچەوسێندرێنەوە.
لەگەڵ راگەیاندنی كۆماری توركیا بە فەرمی، ئەتاتورك هەبوونى كوردی لە مافەكانى كلتووری و فێركردن بێ بەشكرد، بەڵام زۆرێك لەو كوردانەی لە (2002) ئاكپارتی بەسەرۆكایەتی ئەردۆغان گەیشتە دەسەڵات پاڵپشتی ئەردۆغانیان دەكرد.
ئەردۆغان هەوڵی دا لەگەڵ كورد رێككەوێت، بەبێ ئەوەی داوای دەوڵەتێكی سەربەخۆ بكەن، كە بەگوێرەی ئەو رێككەوتنە سنوورێك بۆ ململانێكان دابنێن، كە چەندین ساڵ بوو بەردەوام بوو، ئەردۆغان وەك كەسێك ناوی چووە مێژوو كە سنوورێكی بۆ یەكێك لە كێشەكانی بە ئازارەكانی نێوان تورك و كورد، بەڵام لە (2015) گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا و دواتریش هەوڵی كودەتا شكستخواردووەكەی ساڵی دواتر بووە وەستا، ئەوەش وایكرد ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان دژ بە ناوچە كوردییەكان دەست پێ بكاتەوە، ئەردۆغان لە توركە نەتەوەییەكان نزیكتر بێتەوە.
پارتى ديموكراتى گەلان داوا دەنگ بە كليچدار ئۆغلۆ بدرێت
دواى ماوەيەك بێ دەنگى لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەكان، پارتى ديموكراتى گەلان كە پارتێكى چەپە، پاڵپشتى لە دۆزى كورد دەكات، لە كۆتايى مانگى رابردوو داواى كرد دەنگ بە كليچدار ئۆغلۆ بدرێت، كە ئەگەر هەيە لەو هەڵبژاردنە باڵانسى هێز دژ بە ئەردۆغان بگۆڕێت، كە ماوەيەكى زۆرە لەسەر دەسەڵاتە.
ماهيش كينلير، چاودێرى سياسى لە كۆمپانياى ڤيرسك مايبلكرۆفت بۆ راوێژكارى راگەياند، پاڵپشتى هەدەپە بۆ كەمال كليچدار پاڵنەرێكى بەهێزە بۆ سەركەوتن.
محەمەد يەڵماز جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دەنگ بۆ كەمال كليچدار ئۆغلۆى تەمەن (74) ساڵ دەدەن، لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، من كوردم هەدەپە بەرگرى لە مافەكانم دەكات، كاتێك پۆليس بە زۆر رامدەگرێت، هەدەپە بايەخ بە دۆسيەكەم دەدات.
بايەخى كورد لاوازە
هەرچەندە ئەو هەڵبژاردنە بۆ دياريكردنى داهاتووى حكومڕانى كە زياتر لە (20) ساڵە لەسەر دەسەڵاتە چارەنووسسازە، بەڵام بايەخى كورد لە دياربەكر لاوازە، ئيردەم ئۆناڵ، بەرپرسى هەدەپە لەو ناوچەيە دەڵێت، "خەڵك لەژێر ترس دان، كامێرا لە هەموو شوێنێك هەيە، دوو كەس يا زياتر كۆبنەوە، پۆليس بە جلى مەدەنى دەگاتە سەريان." لە بەشێكى ترى قسەكانى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئەردۆغان دوو بژاردەى لەبەردەم كورد داناوە، يا مزگەوت يا زيندانى، بژاردەى سێيەم لەبەردەم كورد نييە، ديار بەكر بووە بە زيندانێك."
هاوپەيمانى ئەردۆغان لەگەڵ هودا پارت، كە پەيوەندى بە حزبوڵاى كوردييەوە هەيە، كە گرووپێك لەو ئيسلاميانە پێكهاتوون گومانيان لێ دەكرێت، پەيوەنديان بە كردەى كوشتنى چالاكوانانى كورد و ئافرەتان لە نەوەدەكانى سەدەى رابردوو هەبێت.
بەشێك لە چاودێران پێيان وايە حزبوڵاى كوردى بەشێكە لە حكومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەكەكە، بەڵام ئەيوب بۆرچ، دامەزرێنەرى كەناڵى ئاى ئێم سى، كە پاڵپشتى لە كورد دەكرد، دواتر كەناڵەكە داخرا پێى وايە، ئەردۆغان لەپێناو پارێزگارى لە دەنگدەكان لەو پارتە نزيك بۆتەوە، بۆ ئەوەى دەنگى كوردە موحافيزكارەكان بۆخۆى راكێشێت.
بەگوێرەى راپرسييەكان پاڵپشتى ئەردۆغان لەو هەڵبژاردنە دەگاتە لە (15%) لە بەرانبەردا كەمال كليچدار ئۆغلۆ بە راستەوخۆ رێژەى نزيكە لە سفر، بەڵام كانديدى حەوت لايەن دواى ئەوەى ئاشكراى كرد سەر بە عەلەوييە پاڵپشتى زيادى كردووە، بەوەش يەكێك لە قەدەغەكراوەكانى لە توركيا تێكشاند.
ئەردۆغانى تەمەن (69) ساڵ كێبڕكێ لەگەڵ سێ كانديد دەكات، كە ديارتريان كەمال كليچدار ئۆغلۆيە، كە كانديدى هاوپەيمانى ميللەتە، كە پێكهاتەكەى لە راستەڕەوى نەتەوەيى و ئاينييە، تا دەگات بە چەپى ديموكراسخواز.
پاڵپشتى بەڵام!
سەرەڕاى ئەوەى هەدەپە پاڵپشتى كەمال كليچدار ئۆغلۆ دەكات، بەڵام زۆرێك لە كورد بەردەوام تەحەفوزيان بەرانبەر كليچدار هەبووە، بەتايبەت لە ماوەى پێشوو پاڵپشتى ئۆپراسيۆنەكانى سوپاى توركياى بۆ سەر هێزە كوردييەكان لە باكوورى سوورياى كرد.
ئەو پاڵپشتييەى هەدەپە بۆ كليچدار ئۆغلۆ لەدواى ئەوە هات، كە لە ماوەى رابردوو بە تۆمەتى تيرۆر زياتر لە (100) پارێزەر و رۆژنامەنووسى كورد راگيركران، كەسايەتييە كوردەكان پێيان وابوو ئەوە هەوڵێكە بۆ ترساندن.
گولستان تيك دەمير، جێگرى سەرۆكى هەدەپە لە ديار بەكر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە نابێت كليچدار ئۆغلۆ پێى وابێت پاڵپشتى هەدەپە بۆى شتێكى بڕاوەيە، چونكە ئەگەر ئەوە لە كليچدار ئۆغلۆ چاوەڕوان دەكرێت پاڵەوانێتى خۆى دەربخات.
سەرچاوە: دۆچيە ڤيلە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment