سه‌رۆكى هەرێمى کوردستان و باڵيۆزى به‌ريتانيا: پێویستە هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرێ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا، "دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى هه‌ڵبژاردن و ڕه‌وشى شه‌نگال"، تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (حەوتى ئایار/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد.

لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا "دوايين پێشهاته‌كانى په‌يوه‌نديى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى هه‌ڵبژاردن و ڕه‌وشى شه‌نگال"، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و مارك برايسۆن ريچاردسۆن سەبارەت بە به‌ره‌وپێشچوون و لێكگه‌يشتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، هاوڕابوون، "له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكييه‌ سياسييه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ كاتى دياريكراوى خۆيدا."

ده‌رباره‌ى دۆخى شه‌نگال هه‌ردوولا جه‌ختيان "له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ و ڕێگرتن له‌ وتارى ڕق و كينه‌ كرده‌وه‌ و جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵيان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، به‌ پێويست و گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا."

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین