سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆدەبێتەوە
نوچەنێت:
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (چوارى ئایار/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆدەبێتەوە و بەپێى زانیارییەکان کێشەکانى نێوان هەولێر-بەغدا تاوتوێ دەکەن.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەپێى زانیارییەکان دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆک وەزیران، بەشدارى دیدارى عێراق لە بەغدا دەکات و لە پانێڵێکی تایبەتدا بە ناونیشانی هەرێمی کوردستان لایەنێکی کارا لە گۆڕەپانی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدا قسە دەکات.
دیدارى عێراق لە بەغدا ماوەى دوو ڕۆژە بە بەشدارى سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆکى هەرێمى کوردستان و چەندین وەزیر و بەرپرسى عێراقى و هەرێمى کوردستان بەردەوامە، کە لەلایەن ئینستیتوى میرى ئەنجام دەدرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment