سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاليا كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە وەزیرى بەرگریى ئیتاڵیا کرد و "سوپاسى ڕۆڵى هێزه‌كانى ئيتالياى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ مه‌شق و ڕاهێنانيان به‌ پێشمه‌رگه‌."

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (سێى ئایار/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ به‌ڕێز گویدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتالیا کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به‌ "په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ڕۆما، دۆخى سياسيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ڕۆڵى ئيتاليا له‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر"، تاوتوێ كران.

سەرۆکنێ نێچیرڤان بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا "پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى سه‌ربازيى ئيتاليا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا دەربڕى"، هەروەها “خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيتاليا ده‌ربڕى، به‌تايبه‌تيش فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ بوارى ئه‌منيدا."

هەروەها هەرەوەها "سوپاسى ڕۆڵى هێزه‌كانى ئيتالياى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ مه‌شق و ڕاهێنانيان به‌ پێشمه‌رگه‌."

وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاليا، "وێڕاى ده‌ربڕينى به‌رده‌واميى پشتگيريى سه‌ربازيى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێزانينى ئيتاليا بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له‌ تێكشكاندنى داعشدا، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى به‌ گرنگ بۆ ناوچه‌كه‌ و جيهان له‌ قه‌ڵه‌م دا."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەشڵێت، "چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراينا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو كه‌ تيايدا باڵيۆزى ئيتاليا له‌ عێراق، كونسولى گشتى و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئيتاليا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین