یەکێتى بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی و ئەنجامدانى هەڵبژاردن چەند پێشنیارێکى پارتى ڕەتدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و هەمواری یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان یەکێتى چەندین پێشنیارى پارتى ڕەتکردۆتەوە و دەشڵێت، جۆرێک لە بێهیوایی دروستبووە کە خەریکە ئەمجاریش هەڵبژاردن نەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (دووى ئایار/2023) پێشەوا هەورامانى، وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان  لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، سەبارەت دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، بەشێک لە هۆکارەکەى گەڕاندەوە بۆ یەکێتى.

پێشەوانى هەورامى ڕایگەیاند، هەنگاوەکانمان بۆ هەڵبژاردن لەبەردەم بنبەست دایە، بەهۆی نەهاتنەپێشەوەی بەشێکی لە هاوبەشەکانیان بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ پرسی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن.

سەبارەت بە درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستان گووتیشى، پارتی بە ناچاری هەنگاوی چەندین هەنگاوى ناوە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەماوەی ئەمساڵەدا، ئێمە لە داواکارییەکانی خۆمان هاتووینەتە خوارەوە تەنیا بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت.

وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى ئاماژە بەوە دەکات، یەکێتى تا ئێستا (18) هەنگاوى پارتى ڕەتکردۆتەوە، بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و هەمواری یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین