سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ شاندێکى باڵاى ئەڵمانیا کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گه‌شه‌پێدان و وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى دارايى كۆبووه‌وه‌ و بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (یەکى/ئایار/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى ئه‌ڵمانى كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌  د. يۆخن فلاسبارس وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گه‌شه‌پێدان و ڤێرنه‌ر گاتزه‌ر وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى دارايى.

بەپێی ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا كه‌ باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق و كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، "بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى گشتيى عێراقيان" تاوتوێ كرد.

شاندە باڵاکەى ئەڵمانیا به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتکردەوە و خواستى وڵاته‌كه‌يان "بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌."

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى گه‌ل و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا دەربڕى و ڕاشیگەیاند، "هه‌رێمى كوردستان خوازياره‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا په‌ره‌ پێبدات، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى بۆ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌ڵمانى له‌ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا."

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "كاريگه‌ريى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون"، هه‌روه‌ها ماڵئاوايى له‌ باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق كرا كه‌ له‌ ماوه‌يه‌كى نزيكى داهاتوودا كۆتايى به‌ ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ عێراق دێت و سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى "هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین