هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە ماڵی خەنجەر كۆبوونەوە
نوچهنێت
سەركردەكانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئەمڕۆ لە ماڵی خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سەروەریی سوننە كۆبوونەوە، بۆ تاوتوێكردنی سێ دۆسیە كە یەكێكیان پەیوەندی بە بودجەی گشتی عێراقەوە هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە یەكی ئایاری 2023 هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كە لەو لایەنە سیاسییانە پێكهاتووە، كە حكومەتیان پێكهێناوە. لە ماڵی خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سەروەریی "سیادە"ی سوننە كۆبوونەوە. سەرچاوەیەكی سیاسی بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی سێ دۆسیەی گرنگ بووە كە بریتین لە: كاغەزی رێككەوتنی سیاسی، بودجەی گشتی، كاری پەرلەمانی".
لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە مشتومڕێكی سیاسی لەسەر بودجەی گشتی عێراق هەیە، گوایە لایەنە سوننەكان دەیانەوێ مەرجە سیاسییەكانیان جێببەجێ بكرێت كە پێشتر لەگەڵ شیعەكان لەسەری رێككەوتوون، كەچی بەرپرسێكی هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە رەتیكردووەتەوە، ناكۆكی سیاسی لەسەر بودجە هەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment