پارتى و يەكێتى هەوڵى كۆبوونەوە دەدەن کوردستانی

نوچەنێت

هاوار محەممەد، گوتەبێژ و بەرپرسی بەشی یاسایی لە بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، هەوڵێک هەیە بۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (30/ نيسان/ 2023) گوتەبێژ و بەرپرسى ياسايى لە بەشى هەڵبژاردنى پارتى ديموكراتى كوردستان بە رووداوى راگەياند، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی بەشی هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە، بەڵام هێشتا کاتی کۆبوونەوە دیارنییە".

سەبارەت بە کورسیی پێکهاتەکان کە لەمپەری سەرەکی بەردەم هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە، هاوار محەممەد ئاماژەى بەوە كرد، پارتی بەردەوام جەخت لەسەر دەکاتەوە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ پێكهاتەکان دابنیشن و گفتوگۆ بکەن، ئەوکات پێکهاتەکان هەر بڕیارێکیان دا ئێمە لەگەڵیداین.

بەهۆى پێويستى هەمواركردنەوەى كۆمسيۆنى هەڵبژاردنەكان و ياساى هەڵبژاردنەكان تا ئێستا  پارتى و يەكێتى نەگەيشتينە رێككەوتن، ئەوەش لە كاتێدايە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی (18)ى تشرينى دووەمى ئەمساڵى بۆ بەرێوەچوونى هەڵبژاردنەكان ديارى كردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین