ئەمەريكا پڕۆسە سەربازييەكانى رووسيا لە سووريا پەیوەندییەكانی واشنتن و مۆسكۆ ئاڵۆزتر دەكات وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

لە چەند ساڵی رابردوو رووسیا و ئەمەریكا لێكتێگەیشتنیان بۆ دۆخی سووریا هەبوو، بەڵام لەدوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا و پاڵپشتی ئەمەریكا لەم وڵاتە كاریگەرییەكانی گەیشتە سەر خاكی سووریا، بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ، رووسیا چەندین جار لە رێگەی  فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە گێچەڵی بە هێزەكانی ئەمەریكا كردووە.

بەرپرسانى ئەمەريكا دەڵێن، “فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانى رووسيا گێچەڵ بە هێزەكانى ئەمەريكا لە سووريا دەكەن، ئەوەش كارێكى مەترسيدارە، دەبێتە هۆى زيادبوونى هەڵە لەنێوان ئەو دوو هێزە گەورە."

بەگوێرەى لێدوانى هێزەكانى ئەمەريكا بە بەردەوامى فڕۆكەكانى رووسيا رێككەوتنەكانيان لە سووريا لەگەڵ ئەمەريكا پێشێل دەكەن، ژەنەڕاڵ ئەليكس گرينكوێچ، سەرپەرشتييارى ئۆپراسيۆنە سەربازييەكانى ئاسمانى سووريا و (20) وڵاتى تر لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست  لە سەركردايەتى ناوەندى ئەمەريكا دەڵێت، "ئەم كەشە بۆ ئێمە پڕە، بەدوورى نازانين هەڵە رووبدات، ئەوەش ئاماژەيە بۆ داڕوخان لە پيشەيیبوون، كە بە شێوەيەك من پێشتر ئەوەم لە چەكى ئاسمانى رووسى نەديووە."

ئەمەريكا و رووسيا پارێزگاريان لەو رێكخستنەى سووريا دەكرد، چەند وڵاتێكيش پاڵپشتى جەنگى بە وەكالەتيان دەكرد، رووسيا پاڵپشتى سەربازى بەشار ئەسەدى دەكرد، رێگەى خۆش كرد زۆربەى خاكى وڵاتەكەى بخاتە ژێر دەسەڵاتى خۆى، ئۆپۆزسيۆنى چەكدار كە لە (2011) دەستى بە راپەڕين كرد بۆ لادانی بەشار ئەسەد  لەسەر دەسەڵات، بەڵام بەهۆى پاڵپشتى حكومەتی رووسيا بۆ دیمەشق شكستى هێنا.

بەرپرسانى بنتاگۆن لە (2014) هەوڵێكيان دا بەڵام چەكداركردنى ئۆپۆزسيۆن درێژەى نەكێشا، ئەوان سەركردايەتى شكستپێهێنانى رێكخراوى تيرۆرستى داعشيان لە ناوچەيەكى فراوانى سووريا دەكرد، هەروەها واشنتن پارێزگارى لە هێشتنەوەى نزيكەى (900) سەربازى وڵاتەكەى لە خاكی سووریا كرد، كە لە باشوورى سووريا لە بنكەيەكى سەربازى كاريان دەكرد، دواتريش گرووپەكانى سەر بە ئێران ئەو هێزانەى ئەمەريكايان بۆدروومان دەكرد.

ئەمەريكا و رووسيا رەزامەنديان لەسەر كۆمەڵێك رێسا نيشان دا بۆ  ئەوەى لە سووريا خۆى لە رووبەڕووبوونەوەى راستەوخۆ بپارێزن، هەردوولا هێڵێكى گەرميان دروستكرد، بۆ خۆپاراستن لەو هەڵانەى كاتێك ئۆپراسيۆنى سەربازى لە سووريا ئەنجام دەدەن، ژەنەڕاڵ گرينكفيچ دەڵێت، بۆ يەكەم جار لە مانگى ئادارى ئەمساڵ فڕۆكەوانى رووسيا زياتر لە (60) جار ئەو رێككەوتنەى پێشێل كردووە.

ئەو ژەنەڕاڵە ئەمەريكييە ئاماژە بەوەش دەكات، فڕۆكەكانى رووسيا لە هەفتەى رابردوو دووجار بە دوورى (500) پێ لە دوو فڕۆكەى ئەمەريكا فڕيوون، كە دەبوو سێ ميل دووربن، ئەوەش بۆ جێگەى دڵەڕاوێكى زياتر بريتييە ئەوەيە لەم مانگە فڕۆكەكانى رووسيا چەندين جار لە بنكەى تەنەف بەسەر ئاسمانى هێزەكانى ئەمەريكا فڕيوون.

لە ساڵى رابردووەوە هێزەكانى رووسيا هەڵوسكەوتى جاڕسكەرانەيان لە دەوروبەرى زياتر كردووە، لە مانگى حوزەيرانى ساڵى رابردوو رووسيا هێرشى ئاسمانى كردە نزيك تەنەف كە بنكەى هێزەكانى ئەمەريكا مەشق و راهێنان بەهێزە شەڕكەرەكانى سووريا دەكەن، بە ئامانجى رێگرى لە گەڕانەوەى رێكخراوى داعش.

لەبەرانبەر ئەو هێرشانە ئەمەريكا ئاگادارى رووسيا كردەوە بۆ ئەوەى ئاڵۆزييەكان كەم بكرێتەوە، بەڵام بەرپرسانى ئەمەريكا ئەو هێرشانەيان بە گێچەڵ ناوبرد، ژەنەڕاڵ ماسيۆ ماكفرلين، فەرماندەى هێزەكانى ئەمەريكا بۆ رووبەڕووبوونەوەى داعش دەڵێت، "لە ماوەى چەند هەفتەيەك فڕۆكەكانى رووسيا چەندين جار بەسەر ئاسمانى هێزەكانى ئەمەريكا لە سووريا فڕيوون." 

لە بەشێكى ترى قسەكانيشى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە تا ئێستا چالاكييەكان دەبينين، ئێمە هێڵى كەمكردنەوەىى ئاڵۆزييەكانمان بەكارهێناوە جەخت لەسەر سەلامەتى هێزەكانمان و كەمكردنەوەى ئاڵۆزييەكان دەكەينەوە."

سەبارەت بە هۆى ئەو چالاكييانەى رووسيا دژ بە ئەمەريكا بەرپرسيانى ئەمەريكا دەڵێت، "ئێمە نازانين هۆى زيادبوونى چالاكى فڕۆكەكانى رووسيا چييە."

لەدواى ئەوەى ساڵى رابردوو مۆسكۆ بڕيارى دا هێرش بكاتە سەر ئۆكراينا بەرپرسانى ئەمەريكا چەندين جار نيگەرانى خۆيان لە پێشێكارييەكانى رووسيا دەربڕيووە، گوتيانە مافى ئەنجامدانى چاكلاميان لە ئاسمانى سووريا هەيە. بەڵام كاتێك لە مانگى رابردوو لە ئاسمانى دەرياى رەش هێزەكانى رووسيا بەرەنگارى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئەمەريكا بوونەوە ئاڵۆزييەكانى نێوانيان زياتر بوو.

ئەمەريكا گرتەيەكى ڤيديۆى ئەو رووداوەى بڵاوكردەوە، كە چۆن دوو فڕۆكەى رووسى دەبنە تێكشاندنى فڕۆكەيەكى بێفڕۆكەوانى ئەمەريكى، لەبەرانبەردا رووسيا دەڵێت، ئێمە زيانمان بە فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئەمەريكا نەگەياندووە، ئەو هێرشەشى بە جاڕسكردن ناوبرد.

ژەنەڕاڵ گرينكفيش ئەو رووداوەى دەرياى رەشى بە گاڵتەجارى ناوبرد، پێى وايە رووسيا تووشى سەرسامى بووە هانى فڕۆكەوانەكانى دەدات لە سوورياش چاوى لێ بكەن، ئەگەر دۆستەكانت ديمەنى پێدانى خەڵاتەكان ببينين، ئەوا تۆش بير لەوە دەكەيتەوە هەمان كار بكەيت.

رووسيا پێى وايە سووريا ئەو شوێنەيە دەتوانێت راوستەوخۆ تێيدا ببێتە ئاڵنگەرى لەبەردەم هێزەكانى ئەمەريكا، كە چەكى پێشكەوتوو بە ئۆكراينا دەدات بۆ ئەوەى بەرەنگارى جەنگى رووسيا ببێتەوە.

سەرچاوە: مەركەز ناتور

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین