سوودانی: لەسەر گۆڕینی وەزیرەكان سوورم
نوچهنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی نیسانی 2023 محەمەد شیاع سوودانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دووپاتی كردەوە، ئەو گۆڕانكارییە دەكات كە پێشتر بەڵێنی دا بوو. باسی لەوەیش كرد تیمێكی تایبەتی هەیە بە دواداچوون بۆ كاری وەزارەتەكان دەكات.
پێشتر زانیاری ئەوە هەبوو كە سوودانی بە نیازە پێنج وەزیر لە كابینەكەی بگۆڕێت، بە هۆكاری ئەوەی لە كاری ئەوان رازی نییە، بەر لە جەژنی رەمەزانیش هەفتەی رابردوو جارێكی تر باسی لەوە كرد، دوای جەژن گۆڕانكارییەكان دەكات.
سوودانی ئەمڕۆ لە لێدوانەكەی دەڵێ، "گۆڕانكاری لە حكومەت بڕیارێكە بۆ سەرۆك وەزیران دەگەڕێتەوە، منیش سوورم لەسەری و ئەم دەسەڵاتە لە دەستوور دیاری كراوە و مەسەلەی میزاج نییە".
لەكۆتایی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو (2022) پەرلەمان متمانەی بە حكومەتی سوودانی دا، كە ئەو كات گوتی لە شەش مانگی یەكەم لە هەر وەزیرێك ناڕازی بێت دەیگۆڕێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment