لەسەر نەوت گرژیی دەكەوێتە نێوان عێراق و كوێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی نیسانی 2023 ماڵپەڕی شەفەق نیوز چەند بەڵگەیەكی بڵاوكردووەتەوە، تێیدا دەردەكەوێت عێراق ناڕەزایی دەربڕیوە، چونكە كوێت لەو ناوچانەی كە سنووری ئابووری عێراقن بە دوای نەوت دەگەڕێت.
نووسراوەكە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە 19ی مانگی رابردوو ئامادەكراوە و تێیدا باس لەوە كراوە لە ناوچەی ئابووری ئاوی عێراق لە “خۆر خەفگە”، كوێت وێستگەیەكی گەڕانی بۆ نەوت داناوە، كە ئەمەیش پێشێلكارییە، بۆیە جیا لە كوێت نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئاگادار دەكرێتەوە.
پێشتر میدیاكانی كوێت ئاشكرایان كرد، لە مانگی داهاتوو شاندێكی عێراقی سەردانی كوێت دەكەن، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر نەخشاندنی سنوور بكەن. بەڵام عێراق دووپاتی كردووەتەوە، ئەو ناوچەیەی ئێستا كوێت تێیدا بە دوای نەوت دەگەڕێت بە "تەواوی" خاوەندارێتیەكەی بۆ عێراق دەگەڕێتەوە.
لە مانگی ئابی 1990 رژێمی بەعس كوێتی داگیركرد و چەند مانگێك كوێتی وەك پارێزگای نۆزدەمی عێراق ناساند، لە ساڵی رابردوو عێراق تەواوی ئەو قەرزانەی كوێتی دایەوە، كە وەك قەرەبو لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خرابووە ئەستۆی عێراق. لە دوای 2003 یش پەیوەندی كوێت و عێراق ئاساییە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment