مەسرور بارزانى: تاوانی ئەنفال جینۆسایدێكی دڕندانە بوو دژ بە هەموو بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینى (14/نيسان/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەى ئەنفالکردنى هەزاران هاونیشتمانى لەلایەن حکومەتى عێراقەوە ڕایگەیاند، "داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین ئەرک و بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستووریی خۆی جێبەجێ بکات و زيانلێکەوتووان و بنەماڵە و کەسوکاری ستەملێکراوی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکاتەوە."
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ لە خەم و کۆڤانەوە، یادی شەهیدان و قوربانیانی شاڵاوە بەدناوەکانی (ئەنفال) دەکەینەوە، کە یەكێك بوو لە دڕندانەترین شێوازی جینۆساید دژی گەلی كورد و كوردستانیان، سی و پێنج ساڵ لەمەوبەر، ڕژێمی بەعسی عێراق، بە چەند قۆناغێكی جیا، بە هەزاران خەڵكی سیڤل و بێتاوانی گوند و ناوچە جیاجیاكانی كوردستانی ڕاپێچ كرد و لە بیابانەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق زیندەبەچاڵی كردن و بەشێكی زۆریان تا ئێستاش بێسەر و شوێنن و چارەنووسیان نادیارە.
تاوانی ئەنفال، جینۆسایدێكی دڕندانە بوو نەک تەنیا دژی گەلی کوردستان، بەڵکوو دژی هەموو بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان بوو، کە بە داخەوە لێكەوتە و دەرهاویشتە هەمەلایەنەکانی ئەم تاوانە هۆڤانەیە، هەر ماون و برینەکان تا ئێستاش ساڕێژ نەبوون.
لەم یادە خەمگینەدا، کە بەشێکە لە زنجیرەیەک تاوان کە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجام دراون، داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین ئەرک و بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستووریی خۆی جێبەجێ بکات و زيانلێکەوتووان و بنەماڵە و کەسوکاری ستەملێکراوی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکاتەوە و هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باشتر، بتوانێت خزمەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بکات.
لە یادی پڕخەمی شاڵاوەكانی ئەنفالدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/4/14
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment