وەزیری بەرگریى ئیتاڵیا: سوپاى ڕۆڵى پێشمەرگە دەکەین لە ڕووبەڕووبونەوەى شەڕى داعشدا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە چوارەچێوەى سەردانییە فەرمییەکەى بۆ ئیتاڵیا لەگەڵ وەزیری بەرگریى بەریتانیا. سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستان بۆ هاوکارییەکانى ئیتاڵیا بۆ پێشمەرگەى له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا ده‌ربڕى.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (13/نیسان/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل گویدۆ کرۆسێتۆ وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاليا کۆبووەو.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى سه‌ربازيى ئيتاليا بۆ پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا ده‌ربڕى و خواستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ بوارى ئه‌منى و سه‌ربازيدا له‌گه‌ڵ ئيتاليا نیشان دا."

هاوكات وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاليا "ستايش و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له‌ باشتركردنى سه‌قامگيريى ئه‌منى عێراق و ناوچه‌كه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر كرد"، هه‌روه‌ها "سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئيتاليا له‌ هه‌رێمى كوردستان."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا خواستيان "بۆ به‌رده‌واميى هاريكاريى ئه‌منى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه‌ دۆخى ئابوورى و سه‌قامگيريى ئه‌منى پێكه‌وه‌ گرێدراون، بۆيه‌ گرنگه‌ ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان پته‌و بكرێت. هه‌روه‌ها بيروڕايان ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ گۆڕييه‌وه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین