شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و هۆشدارى دروستبوونى لافاو دەکرێ دەدرێ کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ بارانبارین لە چەند ناوچەیەک دەستپێدەکات، سبەى سێشەممە دابارین زیاتر دەبێت

ئەمڕۆ دووشەممە (10/نیسان/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردەوە، "ئاسمان هەور ی تەواو دەبێت لەگەل دابارین بەشێوەی نمەباران لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان هەندێ جار بە شیوەی تاوە باران بروسکە دەبێ لەناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم بۆ کاتەکانی ئێوارە."

کەشناشى ئاماژە بەوە دەکات، سبەى سێشەممە، "ئاسمان هەوری تەواو دەبێ لەگەل نمە باران لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم هەندی جار بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت لەکاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەبێ لەزۆربەی ناوچەکاندا."

هاوكات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، پێبشینى دەکرێ رۆژی چوارشەممە لێزمەباران دەبارێت و لە چەند ناوچەیەک نزیکەی (130) ملیمەتر باران دەبارێت، پێویستە ئامادەکاری بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو و رووبەڕووبوونەوەی بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین