سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق کۆبوونەوە و "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕۆڵى ئه‌رێنيى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له لێكنزيككردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌كان."

ئەمڕۆ شەممە (هەشتى نیسان/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ فايق زێدان، سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق کۆبووەوە، سەرۆکایەتیى هەرێم دەڵێت، "بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى گشتى و دوايين پێشهاته‌كان و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، گۆڕييه‌وه‌."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕۆڵى ئه‌رێنيى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له لێكنزيككردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ پێويستيى پشتگيريى هه‌مووان بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى كرده‌وه‌."

دەشڵێت، "دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین