وەزارەتى پێشمەرگە: پەلامارێکى داعش لە بنارى چیاى قەرەچووغ تێکشکێندرا
نوچەنێت:
وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى لە بارەى هێرشەکەى شەوى ڕابردووى تیرۆریستانى داعش بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەرپەچ درایەوە.
ئەمڕۆ شەممە (هەشتى/2023) وەزارەتى پێشمەرگەى لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بنارى چیاى قەرەچوغ، پێشمەرگە پەلامارێکی تیرۆریستانی داعشی پوچەڵ کردەوە.
وەزارەتى پێشمەرگە زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، "شەوی 7/8ی نیسانی 2023، کاتژمێر 1130 تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی سریەی 3ی فەوجی 1ی لیوای 18ی پیادەی پێشمەرگە لە گوندی عەڵا لە بناری چیای قەرەچوغ، هێرشەکە لەلایەن پێشمەرگەوە بەرپەرچ درایەوە و پوچەڵ کرایەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا نەبوو."
دووپاتیشى دەکاتەوە، "هێزەکانی پێشمەرگە هەمیشە ئامادەن بۆ پارێزگاری کردن لە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment