وه‌زيرى دادى توركيا: ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵى رێگربوو له‌ له‌سێداره‌دانى عه‌بدوڵڵه‌ ئۆجه‌ڵان تورکیە

نوچەنێت

به‌كر بۆزداغ، وه‌زيرى دادى توركيا له‌ ڤيديۆيه‌كدا له‌ ساڵى (2019) باس له‌وە دەكات ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵى، سه‌رۆكى ئێستاى مه‌هه‌په‌ رێگربووه‌ له‌ له‌سێداره‌دانى ئۆجه‌لان و ده‌ڵێت، ئێستادا ئه‌و گفتوگۆيانه‌ى له‌نێوان ئه‌كپارتى و مه‌هه‌په‌ سه‌باره‌ت به‌ كاتى "پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌ى كورد" دروستبووه‌ له‌ سۆشياڵ ميديا دووباره‌ ئه‌و ڤيديۆيه‌ كاردانه‌وه‌ى زۆرى دروستكردووه‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ (5/نيسان/2023) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌، له‌ساڵى (2019) پارتى مه‌هه‌په‌ رايگه‌ياندبوو كه‌ دۆسيه‌ى له‌سێداره‌دانى ئۆجه‌ڵان، سه‌رۆكى په‌كه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكايه‌تى وه‌زاره‌ت ئه‌م برياره‌ راگيراوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا به‌كر بۆزداغ، وه‌زيرى دادى توركيا له‌ كورته‌ ڤيديۆيه‌كدا ده‌ڵێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌يركه‌ن له‌سه‌ر دۆسيه‌ى له‌سێداره‌دانى ئۆجه‌ڵان واژوى باخچه‌ڵى هه‌يه‌. ئه‌وه‌ى رێگربووه‌ له‌ به‌رده‌م دۆسيه‌ى له‌سێداره‌دانى ئۆجه‌ڵان باخچه‌ڵييه‌. 

له‌ڤيديۆيه‌كه‌دا بۆزداغ به‌م شێوه‌يه‌ قسه‌ده‌كات، "له‌سه‌رۆكايه‌تى ئه‌وه‌ى رێگربووه‌ له‌م دۆسيه‌يه‌ به‌رێز باخچه‌ڵى يه‌، بريارى داوه‌ دۆسيه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكايه‌تى بمێنێته‌وه‌ هه‌ر به‌و هۆيه‌ش له‌سێداره‌دانى سه‌رۆكى په‌كه‌كه‌ دواخرا." 

هه‌ر له‌و ڤيديۆيه‌ سه‌رۆكى دادى توركيا ده‌ڵێت باخچه‌ڵى گوتويه‌تى با واژوه‌كه‌مان پيشانبده‌ن، "سه‌يركه‌ن ئه‌وه‌ته‌ له‌ خواره‌وه‌ى دۆسيه‌كه‌ واژووى باخچه‌ڵى هه‌يه‌، باشه‌ بۆچى باخچه‌ڵى رێگربوو؟ باشه‌ ميلله‌ت له‌ ئێوه‌ پارايه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵينه‌واسن ياخود له‌ ئه‌نقه‌ره‌ خۆپيشاندانيان كرد، كێ داواى له‌ ئێوه‌كرد؟" 

عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا لە مانگی شوباتی (1999) لە لایەن دەزگای هەواڵگری توركیا لە كینیای پایتەختی تەنزانیا رفێندرا و بەدەستبەسەركراوی هێنایانەوە توركیا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین