وەزارەتى دارایى و ئابوورى: کۆتایى ئەم هەفتەیەى مووچەى مانگى سێ دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ڕۆژى پێنچەممەى داهاتوو دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى سێ دەکرێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى نیسان/2023) وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕاگەییاند، "دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی 3 فەرمانبەران دەکرێت."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان، "ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 6/4/2023 دەست به دابەشکردنی موچەی مانگی 3 ی فەرمانبەران دەکرێت."

وەزارەتى دارایى و ئابووریى دووپاتى دەکاتەوە، "بەر لە جەژنی ڕەمەزان مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەکرێت."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین