ناكۆكی نوێ لەنێوان ئەنقەرە و مۆسكۆ سەرهەڵدەدات تورکیە

نوچەنێت

هەفتەی داهاتوو لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانی توركیا دەكات بۆ گفتوگۆ لەسەر ئاڵۆزییەكانی نێوان هەردوو وڵات، كە بەهۆی سزاكانی ئەمەریكا لەسەر مۆسكۆ درووست بووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (دووی/ نیسان/ 2023) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە لە رۆژانی شەش و حەوتی ئەم مانگە سێرگی لاڤرۆڤ سەردانی ئەنقەرە دەكات، بڕیارە لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ گفتوگۆ لەسەر رێگریی لە هەناردەكارانی توركیا بۆ گواستنەوەی كاڵا رووسیەكان بكات.

ئەو رێگرییانە بۆتە هۆكاری ئەوەی كە ئەگەر هەیە سەردانی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا لەكۆتایی ئەم مانگە سەردانی ئەنقەرە نەكات، كە بڕیارە یەكێك لەو تەوەرانەی وەزیری دەرەوەی هەردوو وڵات گفتوگۆی لەسەر بكەن ئەو سەردانەی سەرۆكی رووسیایە.

لە كۆتایی مانگی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، بڕیارە لە مانگی داهاتوو سەرۆكی رووسیا سەردانی ئەنقەرە بكات.

لەدوای جەنگی ئۆكراینا وڵاتانی ئەمەریكا و ئەوروپا چەندین سزایان بەسەر رووسیا سەپاند، بەڵام توركیا رایگەیاند تەنیا پابەندی سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین