وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوت لە مانگی ئادار زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئاداردا زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل رەوانەی دەرەوە كراوە و داهاتەكەیشی حەوت ملیار و 404 ملیۆن دۆلارە.

ئەمڕۆ شەممە یەكی نیسانی 2023 وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی رابردووی "ئادار" بڵاوكردەوە و لە راگەێێندراوێكی وەزارەتەكە هاتووە، كۆی نەوتی هەناردەكراو  100 ملیۆن و 913 هەزار و 27 بەرمیل نەوت بووە و داهاتەكەیشی حەوت ملیار و 404 ملیۆن دۆلار بووە.

تێكڕای هەناردەی رۆژانە سێ‌ ملیۆن و 255 هەزار بەرمیل بووە و تێكرای نرخی بەرمیلێكش 73 دۆلار و 37 سەنت بووە. مانگی پێشووتر "شوبات" عێراق بڕی 92 ملیۆن بەرمیلی رەوانەی دەرەوە كردبوو و داهاتەكەیشی تەنیا حەوت ملیار دۆلار بوو. 

عێراق لە دابینكردنی بودجەی گشتی ساڵانەی  بە رێژەی 96% پشت بە داهاتی نەوت دەبێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین