کەشناسى پێشبینى دەکات شەپۆلێکى سەرما هەرێمى کوردستان بگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان ڕێژەى ئاستى بەفربارینى دوێنێ لە ناوچە جیاوازەکان بڵاودەکاتەوە، لە سنوورى پارێزگاى دهۆک چوار سم بەفر باریوە.

ئەمڕۆ شەممە (یەکى/نیسانى/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێشبینى دەکرێ ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.

سەبارەت بە ئاستى بەفر بارینى شەپۆلەکەى دوێنێى هەرێمى کوردستان، کەسناشى ئامارى ئەو شوێنانەى بەفرى تێدا باریوە بەمشێوەیەى خوارەوەیە:

ئەو شوێنانەى بەفرى تێدا باریوە کە بەدەستمان گەیشتووە 

1- شەقڵاوە 3 سم 

2- هیران 4 سم

3- رەواندوز 1.5 سم

4- یاخ سەمەر 4 سم

5- قڕگە 2سم

6- ئاکرێ 2سم

7- بجیل 2سم

8- دینارتە 4سم

9- پێنجوین 0.5 سم

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین