کەشناسى هەرێم: بەفر و باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان، پێشبینى کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و دەڵێت، شەپۆلێکى بارینى بەفروباران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/ئادار/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت، لەگەل بارینی کەمێک باران لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی. لە هەندێک ناوچە بە تایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە، لەدرەنگانی شەو کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد روو لەناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە. 

بەشى پێشبینى کەشناسى هەرێم سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى هەینى دەڵێت، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ باران بارینی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان هەندێک کات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت . ڕێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک زیاتر دەبێت , لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان و شاخە بەرزەکان . 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین