وازهێنانی سەدر بۆ هەڵبژاردنی داهاتوویش بەردەوام دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەركردەیەكی رەوتی سەدر كە موقتەدا سەدر رێبەرایەتی دەكات، بە دووری نازانێ‌ دووركەوتنەوەی رەوتەكە لە پرۆسەی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوویش بەردەوام بێت و بەشداری لە هەڵبژاردنەكان نەكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئاداری 2023 سەركردەیەكی سەدر كە ناوی ئاشكرا نەكراوە بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، ئەوان جەماوەریان جێگیرە و گوێ بە شێوازەكانی هەڵبژاردن نادەن. لەگەڵئەوەشدا دەڵێ‌، "چاوەڕوانی هەڵویستی موقتەدا سەدر دەكەین".

سەركردەكەی رەوتی سەدر دەشڵێ‌، "بابەتی گرنگت ئەوەیە تا ئێستا رەوتی سەدر بڕیاری بەشداریكردنی لە هەڵبژاردن نەداوە، جا پارێزگاكان بێت یان پەرلەمان، تا ئێستا موقتەدا سەدر فەرمانی نەداوە ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردن بكرێت و بەشدارینەكردنیش بەدوور نازانین".

رەوتی سەدر لە هاوینی رابردوو لە پەرلەمانی عێراق دەستی لەكار كێشایەوە و دواتریش رێبەری رەوتەكە دووركەوتنەوەی خۆی لە سیاسەت راگەیاند.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین