بەرپرسانی عێراق دەستیان بەسەر هەزاران موڵكی دەوڵەت داگرتووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی "عەرەبی جەدید" ئاشكرای كردووە بە هەزاران موڵكی گرانبەهای دەوڵەت لەلایەن سەركردەكانی عێراقەوە دەستیان بەسەر گیراوە و بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی فەرمیان هەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئاداری 2023 رۆژنامەی "عەرەبی جەدید" لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات، لە 20 ساڵی رابردوودا بە هەزاران موڵكی دەوڵەت لە لایەن بەرپرسانی سیاسی عێراقەوە دەستیان بەسەرداگیراوە، كە بەشێكی زۆری ئەو بەرپرسانە پۆستی حكومییان نەماوە و هیچ بەڵگەیەكی فەرمیشیان نییە، كە مانگانە كرێ بە حكومەت دەدەن.

بەشێك لە موڵكەكان خانووی گرانبەها و كۆشكی سەركردەكانی رژێمی بەعسن. وەك راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ كردووە، ئەو دیاردەیە لەدوای كەوتنی رژێمەوە لەساڵی 2003 هەیە، بەڵام بە شێوەیەكی زەق لەسەردەمی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر بووە لە ساڵی 2009، كە ئەمریكا بەشێك لە موڵكەكانی بە حكومەتی عێراق داوەتەوە، كەچی ئەویش بەسەر بەرپرسانی دابەشكردووەتەوە.

هیچ ئامارێكی فەرمی نییە، بۆئەوەی بزانرێت چەندە كۆشك و خانووی دەوڵەت دەستیان بەسەر گیراوە، تەنیا ئامارێكی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری هەیە كە دەڵێ‌ سامانی 52 كەسی نزیك لە سەدام حوسێن و چوار هەزار و 257 موڵكی بەرپرسانی بەعس دەستیان بەسەر گیراوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین