ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ توركیا ئاشكرا دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكدا ئامانجی سەردانەكەی بۆ توركیا ئاشكرا دەكات، كە چەندان تەوەری ئابووری و ئەمنی و سیاسی لە خۆدەگرێت.

وا بڕیارە سبەی سێشەممە 21ی ئاداری 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی توركیا بكات و سەردانەكەی دوو رۆژ دەخایەنێ‌. 

سوودانی لە وتارێكدا كە لە ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاوكراوەتەوە، باسی لەوە كردووە، لە سەردانەكەی چەندان بابەتی ئابووری و ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا تاوتوێ دەكات. گرنگترینیان كردنەوەی بەنداوی فاو و عێراق دەخوازێ‌ بە رێگەی وشكانی بەنداوی فاو بە توركیا ببەستێتەوە. سوودانی ئاشكرای كردووە قەبارەی بازرگانی نێوان توركیا و عێراق ساڵانە دەگاتە 20 ملیار دۆلار.

هاوكات فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی توركیا لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ‌، "سوودانی لەگەڵ بەرپرسانی تورك تاوتوێی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بونیادنانەوەی عێراق و بەهێزكردنی پەیوەندییەكان دەكات لە بواری بازرگانی و وزەدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین