سەرۆكی رووسیا سەردانی ئۆكراینا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

كۆشكی كرملین رایگەیاند، بۆ یەكەمجار ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا لە ناوچەی دۆنباس سەردانی شاری ماریۆپۆڵی ئۆكراینا دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە (19/2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە كۆشكی كرملین ئاشكرایكرد، سەرۆكی رووسیا سەردانی شاری ماریۆپۆلی كردووە و لەگەڵ دانیشتوانی نیشتەجێی ئەو شارە گفتوگۆی كردوە. 

مارات خوسنۆلین، جێگری سەرۆك وەزیرانی رووسیا رایگەیاند، ڤلادیمێر پۆتین بە وردی باسی لە پڕۆسەی نۆژەنكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارە و دەوبەری كردووە. 

سەبارەت بە پڕۆسیەش كرملین ئاماژە بەوە دەكات، لە گفتوگۆكان پۆتین باسی لە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی بچووكی كردووە، كە شوێنی خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی و فێركردن و ژێرخانی خزمەتگوزاری و دامەزراوەی پزیشكی لەخۆی بگرێت.

سەرۆكی رووسیا لەو سەردانەی هێڵی كەناراوەكانی لەوانەی یانەی یەخوت لە ماریۆپۆڵ و چەند ناوچەیەكی تری ئەو شارەی بەسەركردۆتەوە. 

لە سەرەتای ئەم مانگە سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری رووسیا رایگەیاند، سەرۆكی رووسیا سەردانی ناوچە سەربازییەكان دەكات و پڕۆسەكانی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەمان لەو ناچانە و نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی سەر بە هەرێمی دۆنباس و شاری ماریۆپۆڵ بەسەر دەكاتەوە.

لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو رووسیا هێرشی زەمینی بۆ سەر ئۆكراینا دەستپێكرد، دواتریش لە مانگی تەمووز چوار هەرێمی ئەو وڵاتەی خستە سەر خاكی خۆی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین