بارانبارین لە هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ لەناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و دەشڵێت، لە (24) کاتژمێرى ڕابردوو لە پارێزگاى سلێمانى زۆرترین بڕى باران باریوە.

ئەمڕۆ هەینى (17/ئادار/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان، ئامارى بڕى بارانبارینى (24) کاتژمێرى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە، لە سلێمانى (21.3) ملم باران باریوە.

بەپێى ئامارەکەى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، لە پارێزگاى هەولێر (11) ملم و پارێزگاى سلێمانى (21.3) ملم پارێزگاى دهۆک (5.9) ملم، پارێزگاى کەرکووک (8.6)ملم، پارێزگاى هەڵەبجە (18.5) ملم باران باریوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، لە بڕى بارانبارین لە وێستگە جیاجیاکانى هەرێم لە کاتژمێر (9) بەیانی دوێنێ تاوەکو کاتژمێر (9) بەیانى ئەمڕۆ زۆرترین بڕى بارانبارین لە پارێزگاى سلێمانى تۆماکراوە، کە بڕەکەى دەکاتە (21.3) ملم.

سەبارەت بە کەشوهەواى ئەمڕۆ هەینى دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمە باران یان تاوە بارانی کورت خایەن هەیە .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین