پەيامى سەرۆك نێيچيرڤان بارزانى لە ساڵيادى تاوانى هەڵەبجە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نيچيرڤان بارزانى، لە ساڵيادى تاوانى كيميابانكردنى هەڵەبجەى شەهيد پەيامێكى بڵاوكردەوە، لە بەشێكى پەيامەكەى دەڵێت، "له‌ بيره‌وه‌ريى سى و پێنج ساڵه‌ى تاوانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيددا، به‌ ڕێز و شكۆوه‌ يادى شه‌هيدان ده‌كه‌ينه‌وه."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/ئادار/2023) سەرۆكى هەرێمى هەرێمى كوردستان لە بەشێكى ترى پەيماكەى دەكەڵێت،  كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌، مۆركى ڕسوايى و شه‌رمه‌زارييه‌ به‌ نه‌وچه‌وانى تاوانكارانه‌وه‌، له‌ جیهانیش ناسنامه‌ و گه‌واهيى سته‌ملێكراويى گه‌لى كوردستانه‌."

سەرۆك نێچيرڤان لە پەيماكەى ئاماژە وەش دەكات، "له‌ چه‌ند خوله‌كێكدا ژيانى له‌ پێنج هه‌زار مرۆڤى بێتاوان و له‌ سروشت و له‌ هه‌موو شتێك سه‌نده‌وه‌. هه‌زارانى ديكه‌ى بريندار و ده‌ربه‌ده‌ر كرد، ‌به‌ڵام نه‌يتوانى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى بشكێنێت.

گه‌لى كوردستان به‌ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌، به‌ بير نه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ و هه‌موو جيهانى ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ چ قوربانييه‌كى له‌پێناو ئازاديدا به‌خشيوه‌. هه‌روه‌ها جيهان و مرۆڤايه‌تى ده‌خاته‌ ‌به‌رده‌م ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى و مرۆيى‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگيز تاوانى ئاوا له‌ هيچ شوێنێك دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌."

سەبارەت بەكردنى هەڵبجە بە پارێزگاش دەڵێت، "له‌م ياده‌دا سوپاسى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين بۆ ته‌واوكردنى ڕێكاره‌كانى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌. جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌ پێويستيان به‌ خزمه‌تى زياتره‌. ده‌بێ درێخييان بۆ نه‌كرێت و وه‌ك دادگا و ياسا بڕيارى داوه‌، قه‌ره‌بۆ بكرێنه‌وه‌."

لە كۆتايى پەيامەكەى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "له‌ كاتێكدا يادى ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ و قوربانییان ده‌كه‌ينه‌وه‌، به‌ هيوا و ئومێده‌وه‌ له‌ داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان ده‌ڕوانين. به‌ موكوڕييه‌وه‌ له‌ كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى كه‌ پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وت و مافه‌ ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستانه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین