عێراق بە دووەم پیسترین وڵاتی دنیا دادەنرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بەگوێرەی توێژینەوەیەك كە كۆمپانیایەكی سویسری ئەنجامی داوە، عێراق دوای چاد پیسترین ئاووهەوای هەیە و شاری بەغدایش لەسەر ئاستی پیسترین شارەكانی جیهان لە ریزبەندی سێزدەمە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئاداری 2023 ماڵپەڕی شەفەق نیوز پوختەی توێژینەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە لەلایەن كۆمپانیایەكی سویسری تایبەت بە دروستكردنی ئامێری پاككردنەوەی هەوا ئەنجام دراوە.

لە پوختەی توێژینەوەكە هاتووە لەدوای وڵاتی چاد عێراق بە دووەم پیسترین وڵاتی جیهان دادەنرێت و كەشوهەواكەی بە شێوەیەكی ترسناك پیس بووە. هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە بە تەكنیكی IQAIR ئاستی كوالێتی هەوا دەپێورێت بە بوونی ئەو تەنۆچكانەی كە لە هەوا هەن و زیان بە سیەكان دەگەینن و بە PM2.5 دەناسرێن.

لە ساڵی 2021 لە هەر مەترێك سێجای هەوای عێراق 49.7 مایكرۆگرام تەنۆچكەی PM2.5 هەبووە، كەچی لە 2022 ئەم بڕە بۆ 80.1 بەرزبووەتەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین